|
پێشانگای سکه‌یچ (ته‌ڕاحی خێرا) ناسر فه‌یزوڵڵابه‌یگی |
 |
|
|
پیشانگای سکه‌یچ ناسر فه‌یزوڵڵابه‌یگی
کات : 4/10/1390 تا 25/10/1390
شوێن: www.artakurdo.com
پێشانگای سکه‌یچ (ته‌ڕاحی خێرا)
skekch به ڕه‌گه‌ز ئه‌گاته‌وه به وشه‌ی لاتینی schedius به واتای له چرکه‌دا کار کردن ، ئه‌م وشه له زمانی یۆنانیدا به مانای کردنی کارێکی به په‌له و به خێرایی یه. چه‌مکه گشتیه‌کانی سکه‌یچ له زمانی فه‌رانسه‌یی دا lesguisses ئه‌مانه‌ن: 1- کۆمه‌ڵه یاداشتێک بۆ ده‌س پێکردنی کارێک له کاتێکی دیاری کراودا. 2- مۆتاڵایه‌ک وا کورته زانیاریه‌ک سه‌باره‌ت به بابه‌ت یان مێتۆدێک پێشکه‌ش بکات. 3- ده‌سپێکی کارێکی ڕه‌چاوکراو. ئه‌و ته‌کنیکانه‌ی وا بۆ سکه‌یچ ده‌ستنیشان کراون بریتین له: جه‌وهه‌ری مو‌ره‌که‌ف ، ئاوڕه‌نگ ، قه‌ڵه‌م (می‌داد)، خه‌ڵووز . پاستل و....
سکه‌یچ به واتای ئێتۆدی خێرا ، ساکار و بوێژه له هه‌ر دیمه‌نێک که‌وا به‌رچاومان ئه‌که‌وێ و به وێنه‌ی بروسکه‌یه‌ک وایه که له ساتێکی کورت‌دا، که‌شێک له پێش چاوی مرۆڤ دا ڕوون ئه‌کاته‌وه.
سکه‌یچ هه‌وێن و گه‌ڵاڵه‌ی سه‌ره‌کی دیمه‌نێکه وا به خێرا دێته به‌رچاومان و په‌یوه‌ندیه‌کی ڕاسته‌وخۆی له‌گه‌ڵ قووڵایی روانین و هزر و ته‌وه‌ژمی قه‌ڵه‌می هونه‌رمه‌ندا هه‌یه و فۆڕمی ڕوانینی ڕوانگه به شێوه‌یه‌کی ساکار و دوور له قورس بوون و له لایێکی تره‌وه شته بینراوه‌کان و ته‌نانه‌ت شته نادیاره‌کانی به تۆکمه‌یی گواستوه‌ته‌وه سه‌ر پله‌یت و پانتای تابلۆکه.
سکه‌یچ یا ئێتۆدی خێرا ، کورته ڕوانینێک له ڤیوو دیمه‌ن یان ڕواڵه‌تی یه‌ک حه‌جم ، چه‌ند سووژه و جێگیرکردنیان له کادر و دیاری کردنی پێکهاته‌کانی سووژه به جۆرێکی هه‌ره ساده و به ته‌واوه‌تی.
(خط تناسبات) ڕه‌چاوکردنی پێواندنی شته‌کان له‌گه‌ڵ یه‌کتردا. ئێتۆدی خێرا به‌ردی بناغه‌ی هه‌موو هونه‌ره جوانه‌کانه.
سه‌نگ و بایه‌خی سکه‌یچ له کات و ساته جۆرواجۆره‌کاندا ، به شێوازه جۆرواجۆره‌کانه‌وه به‌راوه‌رد ئه‌کرێ. له سه‌ده پێشووه‌کاندا سکه‌یچه‌کان و وێنه‌کان به ناوی ئاماده‌کاری و ڕاهاتنه پێویسته‌کانیه‌وه له قه‌ڵه‌م ئه‌دران بۆ ئه‌وه‌ی ئێتۆدی کۆتایی بینایه‌ک ، بۆتانیکێک ، شانۆ یان کۆپله موزیکێک پێک بهێنرێت. زانینی کێش و به‌های سکه‌یچ ، ئێستاکه، به هۆی سه‌رنج ڕاکێش بوون و خورت بوونی فۆڕمی به‌دیهێنه‌رانه‌یه‌وه ڕوو له زۆر بوونه. یه‌که‌م هه‌نگاوی سه‌رکه‌توانه له سکه‌یچ دا ئه‌وه‌یه که به نیاز پاکی یه‌وه و هه‌روه‌ها بێ ئه‌وه‌ی هه‌ر جۆره ناوبژیوانێک به‌کار بهێنین ده‌ست بکه‌ین به ئێتۆد کردن و هه‌موو هه‌ستمان له‌سه‌ر کاغه‌ز دابه‌زێنین، پاشان به‌رهه‌مێک ئافراندراوه که خاوه‌نی ڕه‌نگ و سیمای هونه‌ر و سکه‌یچی ڕاسته‌قینه‌یه و هه‌ستێکی هه‌ره زۆری پڕ له چێژمان پێ ئه‌دا. که‌واته بۆ گه‌یشتن به ئه‌م مه‌به‌سته ئه‌بێ به وردی و تێبینیه‌وه و هه‌روه‌ها به نیازپاکی یه‌وه بڕوانینه دنیای ده‌وروبه‌ری خۆمانه‌وه و هاوکات به هه‌ر دوو به‌شی مێشکمانه‌وه به‌و شته‌ی وا تێی ئه‌ڕوانین ، تێ فکرین.
له نێوان هه‌سته‌کان، هزر و ده‌ست و قه‌ڵه‌م و کاغه‌زدا وردبوونه‌وه‌ی قووڵ و کرده‌وه‌یه‌کی به وریایی له‌م شه‌راکه‌ته ناوریایی یه‌دا پێویسته . پڕۆڤه‌کردنی ئه‌م به‌شداربوونه ده‌روونی یه له پرۆسه‌ی ئێتۆد کردندا یه‌کجار گرینگ و بنه‌مایی یه . سکه‌یچ چرکه‌یه‌کی ژیان له شوێن دایه و ئاسایی یه ئێمه‌ش ته‌نیا هه‌ستمان ئه‌شیێ به خاڵه به‌رجه‌سته‌کان و ڕووداوه پێشبینی نه‌کراوه‌کان و ئه‌و شتانه‌ی وا به چاو ئه‌یانبینین. ئه‌مه‌ش ده‌قاوده‌ق ئامانج و ئاکاری ئه‌و شته‌یه وا سکه‌یچ ئه‌یکات.
پێشانگای هونه‌رمه‌ندی کورد ناسر فه‌یزوڵڵابه‌یگی وا به ئانلاین له وێب سایتی artakurdoدا بۆ ماوه‌ی یه‌ک مانگ به‌رپا کراوه، ئه‌و سکه‌یچانه‌ن وا له ماوه‌ی پێنج تا نه‌وه‌د چرکه(ثانیه)دا خولقاندوویه‌تی. ئه‌م سکه‌یچه پێشکه‌ش کراوانه به شێکی زۆر بچوکن له چه‌ن هه‌زار ئێتۆدی خێرای ئه‌م هونه‌رمه‌نده له ماوه‌ی سی ساڵه‌ی ئه‌م دواییانه‌دا و به چه‌ن ته‌کنیکی وه‌ک قه‌ڵه‌م، خه‌ڵووز ، پێنووس ، جه‌وهه‌ری مه‌ره‌که‌ف و گواش به‌دی هاتوون.
چه‌ن ئێتۆدی خێرا له ئه‌سپ و به‌شێ له پۆرتره‌کان به فۆڕمی سابجێکتیڤ(هزره‌وه‌ری) قه‌ڵه‌مکێش کراون و ئه‌وانه‌ی تریش ڕاسته‌وخۆ له شوێنه جۆرواجۆره‌کانی وه‌کوو بازاڕ، پارک ، قاوه‌خانه و نه‌خۆشخانه و.... خولقێندراون.
ناسر فه‌یزوڵڵابه‌یگی سه‌باره‌ت به سکه‌یچ ئه‌ڵێ:«سێحر و زمان و به‌یانی هێڵ و ناخی ژیان له‌م سکه‌یچانه‌دا له قسه‌دا ناگونجێن »
نووسینی سه‌بری شوجاعی
وه‌رگێڕ: ئازاد که‌ریمی
پاییزی 1390ی هه‌تاوی
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|